بەغدا - ئێمە عێراقین
منداڵانی قوتابخانە ڕێز لە کەلتووری جۆراوجۆر دەگرن و پەرە بە ڕێز لەیەکترگرتنیش دەدەن
بەغدا، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٢٠٢:- ٣٢ قوتابی سەرەتایی لە شارۆچکەی لەتیفییەی بەغدا ئەم گۆرانییەیان دەووتەوە. "ئێمە وڵاتەکەمان بە خۆشەویستی بنیات دەنێین و لە بەرزترین چیای هەولێرەوە تا دەگاتە خاکە جوانەکەی بەسڕەش گوڵ دەروێنین."
ئەمڕۆ نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی پێشوازی کرد لە پۆلێک کە پێکهاتبوو لە ١٩ کچ و ١٣ کوڕ و چەند سەرۆک هۆز و بەرپرسانی حکومی و مامۆستایان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ستایشکردنی هەمەکەلتووری دەوڵەمەندی عێراق و هەروەها بۆ نیشاندانی ئەوەش کە چۆن منداڵان دەتوانن سرووش بە گەنجان ببەخشن بۆ رێزگرتن لە جیاوازییەکان و پێکەوە ژیان و پەرەدان بە لێبوردەیی و ڕێز لەیەکتر گرتن.
چالاکییەکە بووە مایەی دروستکردنی گیانی یەکڕیزی وەکیەکی لەنێوان منداڵان مێردمنداڵاندا و هەروەها گەیاندنی ئەو پەیامە بەهێزەش کە پێکهاتەکانی عێراق ئارەزوو و گیانی بە ئاشتی پێکەوە ژیانیان هەیە لەڕێگەی ڕێزگرتنی دوولایەنەوە و رێزگرتن لە جیاوازییەکان. هەر لەو چالاکییەدا منداڵان گۆرانییان وت و هەڵپەڕین و هۆنراوەیان خوێندەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی شانۆگەریی بێدەنگ کە دەربڕی ئەنجامی وتاری ڕقی نیشاندەدا.
شایانی باسە، نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی ئاسانکاری بۆ چالاکییەکە کرد وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پەرەدان بە جۆراوجۆریی کەلتووری و پێکەوەیی و بێوێنەیی عێراق.