زانکۆی سەڵاحەدینی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هەرێمیی یونامی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، ۲۳ی شوباتی ۲۰۲۲ - بەرپرسی نووسینگەی هەرێمیی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) لە هەرێمی کوردستان، بەڕێز ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز، چاوی کەوت بە قوتابی و مامۆستایانی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر. قوتابیان و مامۆتایان و لێکۆڵەرەوانی کۆلیژی زانستە سیاسییەکان و کۆلێژی یاسا ئامادەی سیمینارەکەبوون. سیمینارەکە دەربارەی ئەرکی پێسپێردراوی یونامی و چاڵاکییەکانی بوو لە هەرێمی کوردستان. لە کۆتایی سیمینارەکەش، ئامادەبووان پرسیاریان کرد و وەڵامیشیان وەرگرتەوە.

وێنە: لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی و ستراتیژی زانکۆی سەڵاحەددین
5 photos · 1 view