دەستبەکاربوونی ئاپی ئۆنلاینی (ئەنا توراس)
لە 20 ی کانونی دووەم ، دەزگای (المحطة) بە هاریکاری لە گەڵ نێردەی یونامی و ڕێکخراوی یونیسکۆ و دەزگای چاوی موسڵ ئاپی ( ئەنا توراس = انا تراث) یان بڵاو کردەوە. (انا تراث) ئاپێکی سانایە ، وەکو سەکۆیەکی دیجیتاڵی ئۆنلاین دیزاینکراوە بۆ نیشاندان و خستنە ڕووی ئەرشیفەکانی کەلتور و شوێنەوار بۆ جەماوەر. بەم بۆنەیە ، بەڕێز حەمزە سەرۆکی دەزگای (المحطـة) لە موسڵ تیشکی خستە سەر هاوبەشیکاری بەرهەمداری نێوان دەزگای (المحطة) و نەتەوە یەکگرتووەکان(یونامی و یونیسکۆ) ئەمەش وایکرد (انا تراث) ببێتە ڕاستی. ژمارەیەک لە وێنەگران و ڕۆژنامەوانانی گەنج لە سەرتا سەری پارێزگای نەینەوا بۆ گرنگیدان بە کەلەپور و شوێنەواری خۆماڵی لە بۆنەکە ئامادە بوون. بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆنەکە کۆتایی هات .
9 photos · 1 view