بنیادنانی زانیاری و کارامەیی لە بواری چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ گانجانی چالاکوان
بەغدا، ٢٣ ی ئابی ٢٠٢١ - هەواڵ لە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ/ یونامی: ٢٦ چالاکوانی گەنج لە شارەکانی بەغداو کەربەلاو نەجەف و حلە لە سەکۆکارێکدا بەشداربوون دەربارەی مافەکانی مرۆڤ کە لەلایەن ڕێکخراوی ئەمەلی عراقیەوە میوانداری کرابوو. لەم سەکۆ کارەدا بەشداربووان گفتوگۆیان کرد لەسەر پێشەکییەك بۆ یاسای مافەکانی مرۆڤ و پڕەنسیپە گرنگەکان بۆ چاودێریکردنی مافی مرۆڤ و پیشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤی پەیوەست بە هەڵبژاردن و کاریگەریەکانی بەسەر ناوچەکانیان. مەبەست لەم سەکۆکارە بریتی بوو لە بەتواناکردنی ئەم چالاکوانانە بە زانیاری وکارامەیی بۆ تێگەیشتنی چاکتر لە بواری مافەکانی مرۆڤ و بیرکردنەوە لە چوارچێوەیەکی یاسایی پەیوەست. بەشداربویەك لەشاری نەجەف بەناوی ئەلفازل بەم شێوەیە دووا دەربارەی سەکۆکارەکە " ئەم راهێنانە تیشکی خستەسەر گرنگیی زانیارییە دۆکۆمێنتکراوەکانی پەیوەست بە چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، وە ئەگەر شتێك تۆمار نەکرێت وەك ئەوە وایە کەڕووی نەدابێت”.
5 photos
·
8 views