ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق و یونامی سەکۆیکارێکی هاوبەشیان لەسەر رۆژنامەگەریی سەلامەت و ئێتیکی رۆژنامەگەری لە بەغدا ئەنجام دا
لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق و نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەکۆیکارێکی هاوبەشیان لەسەر رۆژنامەگەریی سەلامەت و ئێتیکی رۆژنامەگەری لە بەغدا ئەنجام دا.
سەکۆیکارەکە چەند شێوازێکی سەبارەت بە مافی مرۆڤ و ئێتیکی پەیڕەوکردنی ڕاپۆرتدان خستەڕوو و هەروەها تاووتوێکردنی ئەو کاریگەرییانەش کە ڕەنگە ئەو راپۆرتدانە لەسەر سەلامەتی و مافی تاکەکان یان کۆمەڵەکان دروستی بکات. لەو سەکۆیکارەدا، نووسەران و رۆژنامەنوسان، کە نوێنەرایەتی کەناڵ و ماڵپەڕە هەواڵییەکانیان دەکرد، ئامادە بوون.
لەمبارەوە، ویسام ئەلمەیالی لە "تۆڕی رایگەیاندنی عێراق" ەوە وتی "سەکۆیکارێکی بەرهەمدار بوو که تێیدا هەردوو بەشی ڕاگەیاندن ئاسایی و ئەلیکترۆنی تاووتوێ کران لەگەڵ کاریگەریشیان لەسەر ڕای گشتی. راگەیاندن پێویستە پێش هەموو شتێک هەست بە بەرپرسیاریی خۆی بکات بەرامبەر کۆمەڵگا."
شایانی باسە، دارایی "سەکۆیکاری ئێتیک و سەلامەتیی ڕاپۆرتدان" یش لەلایەن فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و بازرگانیی حکومەتی ئوسترالیاوە دابین کرابوو.
وێنە : ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ

17 photos
·
3 views