جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ، بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد
بەغدا، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١:- ئەمرۆ لە بەغدا جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ، بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد و لە وتارەکەشیدا جەختی لەسەر درێژەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاری کردەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەوپێیەی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی تۆکمە بۆ پرسی ئاوارە ناوخۆییەکان و هەروەها گەڕاوەکانیش شانبەشانی کارکردنی بەردەوامیشی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییە دەرەکی و ناوخۆییەکان وەک هاوبەشکاری جێبەجێکاری نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەو هەروەها ئاواتی ئەو رۆژەشی خواست کە رۆژێک دابێت عێراق هیچی تر پێویستی بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەبێت و عێراقییەکان خۆیان بتوانن ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران و سەقامگیر دابین بکەن.

Images: courtesy of the Hikma National Movement
11 photos · 3 views