فرە جڤاکی و ئاینی و نەتەوەیی لە عێراق
بەغدا، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠:- ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، ئامادەی کۆنفرانسی "فرەیی ئاینی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانی لە عێراق و گرینگییەکەی لە دروستکردنی هاوڵاتیبوون و پێکەوەژیانی ئاشتییانە"دا بوو کە لە مەڵبەندی ئەلنەهرەین بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە بەغدا لەلایەن نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییەوە ڕێکخرابوو. بەئامادەبوونی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بەڕێز قاسم ئەلئەعرەجی، و وەزیری کۆچ و کۆچبەران، خاتو ئیڤان فایەق، و سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلحیکمە، بەڕێز عەممار ئەلحەکیم، نوێنەرانی ئاین و نەتەوە جۆراوجۆرەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە ناحکومیەکانیش، خاتو پلاسخارت وتی کە "دەوڵەتان بەرپرسیارن لە پاراستن و گەشەپێدانی شوناسی کەمینەکان هەیە و نابێت جیاکارییان لە دژیان ئەنجام بدرێت."
تەواوی وتارەکەی خاتو پلاسخارت لە لینکی
بە زمانی ئینگلیزی: bit.ly/380Qfvz
بە زمانی عەرەبی : bit.ly/3hy7uYh
15 photos · 12 views