new icn messageflickr-free-ic3d pan white
كؤنكرةى 13ى بارتى ديموكراتى كوردستان | by Kurdistan Photo كوردستان
Back to photostream

كؤنكرةى 13ى بارتى ديموكراتى كوردستان

ڕابه‌ری کوردی عێراق داوای مافی چاره‌نووس ده‌کات

   

Kurdistan Democratic Party 13th Congress 2010

كؤنكرةى 13ى بارتى ديموكراتى كوردستان

 

Kürdistan Demokrat Partisi 13. Kongresi 2010

Körfez her Atlantik Okyanusu Arap (22) Arap ülkesi olduğunu bilerek bir Arap ülkesi ve dünyada yaşamak istiyor Messenger Muhammed Kelimeler (sav) (o ne kendisi için sevdiği kardeşini sever kadar hiçbiri inanan) zaman Kuveyt Devlet Saddam'ın ilhak Irak Devlet için kardeş ve bu ilhak nedeniyle Arapların bin öldürülen onlarca, bütün milletin Arap ve İslam ve Filistin bir devlet oluşturmak isteyen bir devlet olmadan (40) milyon Kürt Müslüman daha vardır ve kabul etmediğini herhangi Şerif, Müslüman ya da her bir Self-determinasyon hakkı için Arap Arap ya da Kürt

 

ve onların haklarının Kürtler ve Kerkük bir Kürt kenti tarafından tamamen yok oda için self-determinasyon hakkına yaptığı konuşmada ve İnşallah Chowon Kürt devleti Tanrı ve Abe Abe gelen irade büyük Sayın Başkan Mesut Barzani yaptığı açıklamada, apaçık mı ki herkes bilir ne kadar boşluk güç ve Edmt Kürtler burun herkes özellikle şovenistler .... canlı Albarty Barzani ve Kürtler

Kurdistan Democratic Party 13th Congress 2010

پوخته‌ی وتاری سةروك مه‌سعود بارزانی له‌ میانی كۆنگره‌ی سیانزه‌دا

سةروك بارزانی رایگه‌یاند، ده‌بێت به‌رپرسانی پارتی نزیكترین كه‌سبن له‌ هه‌ژارانه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان پاڵپشتی پارتین، وتیشی: سازش له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوك ناكه‌ین و رێگه‌ش به‌كه‌س ناده‌ین گه‌لی كورد پارچه‌ پارچه‌ بكات، رێگه‌ش ناده‌ین جه‌نگی كورد به‌ كورد جارێكی دیكه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌.

   

له‌میانی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی 13ی پارتیدا، كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سةروك بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی پارتی له‌ چوارچێوه‌ی عێراق و كوردستان به‌دیهاتوون، ئه‌وه‌ش به‌ پشتیوانی گه‌ل و پێشمه‌رگه‌ بووه‌.

 

وتیشی: پارتی وه‌كو زه‌روره‌تێكی مێژووی له‌دایك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل و پێكهاته‌ جیاجیاكان و سنوره‌كانیشی به‌زاند، باوه‌ڕی پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان سنوره‌كانی به‌زاند و جگه‌ له‌كورد، توركمان و عه‌ره‌به‌كانی ناو كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش به‌شدارییان تێداكرد.

 

كۆنگره‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه‌ كه‌ گه‌ل مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه‌ و له‌م كۆنگره‌یه‌شدا پارتی "مافی چاره‌ی خۆنوسین" ده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌وێنی كۆنگره‌ و كاری خۆیی.

 

وتیشی: ئه‌مڕۆ ئه‌زمونمان له‌ شاخه‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ بۆ شار، پارتی بڕوای وایه‌ ده‌بێت له‌ حوكم كردندا په‌یوه‌ندی نێوان حزب و حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌كان بێت، هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان به‌ بوونی ئۆپۆزسیۆن و رای جیاواز و ئازادی راده‌ربڕین و فره‌حزبی هه‌یه‌ بۆ باشتركردنی بارودۆخه‌كه‌، له‌و بواره‌شدا رۆڵی گشت پارته‌كان به‌رز ده‌نرخێنین، بوونی رای جیاواز له‌ناو پارته‌كاندا كارێكی ئاساییه‌ به‌ڵام پێویسته‌ له‌ بابه‌ته‌ ستراتیژییه‌كاندا هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ بین.

  

راشیگه‌یاند، هه‌روه‌ها بڕوامان به‌ پاراستنی مافی مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌بێت ده‌زگاكانی پارتی له‌و بواره‌وه‌ چالاكانه‌تر كاربكه‌ن، رۆڵی ئافره‌ت به‌رز ده‌نرخێنین و له‌ رۆڵی پیاو هیچی كه‌متر نه‌بووه‌ له‌ خه‌باتی رزگاریخوازدا، پارتی سود له‌ نه‌وه‌ی نوێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌مڕۆ هه‌زاران گه‌نج له‌ناو ئه‌و پارته‌دا پڕۆڤه‌ی كاری سیاسی ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نوێ بوونه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

  

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌ بواری سیاسیدا به‌شێكی زۆری ئامانجه‌كانی پارتی به‌دیهاتوون و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دوا ئامانج بێنینه‌ دی، به‌ڵام له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ كاری زۆرمان له‌پێشه‌، ئه‌مڕۆ بواری ئابووری و ئه‌منی هه‌رێم زۆر باشه‌ و بۆته‌ نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، بۆیه‌ زۆر ناوچه‌ی عێراق داوای پێكهێنانی هه‌رێمی فیدراڵی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ فیدراڵی به‌هێزترین هۆكاره‌ بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به‌ یه‌كگرتوویی و پێشكه‌وتویی.

  

له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیشه‌وه‌ وتی: گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ و كه‌م تا زۆر له‌ زۆربه‌ی ده‌زگاكاندا هه‌ستی پێده‌كرێت، ئێمه‌ دژی گه‌نده‌ڵی كارده‌كه‌ین و روبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌، ده‌بێت پره‌نسیپی سزا و پاداشت په‌یڕه‌و بكرێت بۆ ته‌نهه‌ڵچنین به‌ گه‌نده‌ڵی، ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ربێت.

  

وتیشی: ده‌بێت به‌رپرسانی پارتی نزیكترین كه‌سبن له‌ هه‌ژارانه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ژاران پشت و په‌نای پارتی بوون و له‌و پێناوه‌شدا كارده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ژیانی هه‌ژاران و خزم و كه‌سی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ده‌بێت ژیانی پێشمه‌رگه‌ش باشتر بكرێت و بایه‌خی زیاتریشیان پێبدرێت.

  

مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كورد یه‌كپارچه‌یه‌ به‌ شه‌به‌ك و یه‌زیدی و فه‌یلییه‌وه‌ و رێگا به‌ كه‌س ناده‌ین له‌به‌ر جیاوازی ئاین یاخود مه‌زهه‌ب كورد پارچه‌ پارچه‌ بكات، كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌، وتیشی: ده‌بێت وه‌كو چۆن رێز له‌ كورد ده‌گیرێت ئاواش له‌ توركمان و ئاشوری و ئه‌رمه‌ن و سریان بگیرێت و چۆنیش له‌ ئیسلام ده‌گیرێت ئاواش ئاینه‌كانی دیكه‌ رێزیان لێبگیرێت.

وتیشی: ئاماده‌ی هاوكاری و نزیكبوونه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ عێراقیانه‌ی كه‌ بڕوایان به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و ته‌بایی هه‌یه‌، هاوكات دژی ئه‌و هێرشانه‌ین كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر مه‌سیحیه‌كان و هه‌رێمی كوردستان ده‌رگاكانی خۆیی بۆ واڵا كردوون.

  

وتیشی: بۆ كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ی ناو عێراقیش ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشتیمان پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو رێكه‌وتن و پێكهاتنێكین به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر حسابی ئێمه‌ نه‌بێت، كورد مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیی له‌ عێراق هه‌یه‌ و له‌سه‌ر حسابی كه‌س نیه‌ و سازشیشیان لێناكه‌ین.

  

ده‌مانه‌وێت كه‌ركوك بكه‌ینه‌ شوێنی پێكه‌وه‌ ژیانی برایانه‌، به‌ڵام هیچ كات سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین.

  

كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه‌ حزبه‌ كوردییه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ له‌ رێگه‌ی ئاشتیانه‌وه‌ كێشه‌ی كورد به‌ چاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نن و خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام بكه‌ن، ده‌بێت سود له‌ پێشكه‌وتن و زانست و ته‌كنیكی نوێ و كرانه‌وه‌ و دیموكراسی وه‌ربگرن، ده‌بێت هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین، چونكه‌ زمانی چه‌ك جگه‌ له‌ ماڵوێرانی هیچی دیكه‌ی به‌دوادا نایه‌ت.

  

جارێكی دیكه‌ رێگه‌ ناده‌ین له‌ژێر هه‌ر ناو و گوشارێكدا بێت، جه‌نگی كورد و كورد دووباره‌ ببێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌زمونی تاڵمان هه‌یه‌ له‌ جه‌نگی ناوخۆییدا و لێره‌شه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌ ته‌واوی قوربانیانی جه‌نگی ناوخۆ ده‌كه‌م

2,826 views
0 faves
0 comments
Uploaded on December 12, 2010